10
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، خه‌ڵكی پێنج گوندی سه‌ر به شارستانی خانمیرزای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، دژ به چالاكی كانگه‌كان و زیان گه‌یاندن به سرووشتی ئه‌و پارێزگایه له به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان كه له گونده‌كانی باغ بێهزاد، سولح چین، بابا مه‌نسوور، قهلهعچێ و دێهنوو باغ، به‌شداری كۆبوونه‌كه ببوون، ئاماژه‌یان به‌وه كرد به هۆی به‌رده‌وامی پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی كانگه و به‌رد شكێنه‌كان، سرووشتی ئه‌و پارێزگایه تووشی كێشه كراوه و زۆربه‌ی ئه‌و ژینگه‌یه به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كانگه‌كان و ڕێگری له چالاكییه‌كانیان بوون.