ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی “دێوزناو” دژ به‌ نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی

ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی گوندیدێوزناوسه‌ر به‌ پارێزگای سنه‌، دژ به‌ نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به‌ داخوازییه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

خه‌ڵكی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گوندیدێوزناو، گوندێكی گه‌شتیارییه‌ و ساڵانه‌ به‌رهه‌مێكی زۆری ماسی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ داخوازییه‌كانیان، ساڵانه‌ زیانێكی زۆر به‌ به‌رهه‌م و زه‌حمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ ده‌گه‌یێت. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناڕازی به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك دژ به‌ نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ڕێگه‌وبانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ داخوازییه‌كانیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net