ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گوندی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سه‌رشیوه‌ی سه‌قز

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، خه‌ڵكی گوندی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی سه‌رشیوه‌ی سه‌قز، ڕێگه‌یان نه‌داوه‌  شیركه‌ته‌كانی چالاك له‌ بواری كانزا و مه‌عده‌ن له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان كار بكه‌ن.

به‌ وته‌ی هاونیشتمانیان، شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ ڕژیم به‌ بیانووی هه‌بوونی کانزای زێر، ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌وییه‌کانی خه‌ڵکدا گرتووه‌ و خه‌ڵکی ئاواییش بۆ چه‌ندەمین جار نه‌یانهێشتووه‌ ئامێره‌کانی ڕژیم بێنه‌ سه‌ر زه‌وییه‌کانیان. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، تاڵانكارانی ڕژیم بۆ جارێکی تر هه‌وڵیان داوه‌ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ تێك بده‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئاوایی كه‌سنه‌زان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان بده‌ن. دانیشتووانی گوند كه‌سنه‌زان ده‌ڵێن: چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانیان كردووه‌ و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون، به‌ڵام وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net