10
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی گوندی مه‌حموودئاوا سه‌ر به شارستانی بۆكان، دژ به نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی شاری بۆكان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك حه‌فته‌یه له ئه‌و گونده ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و ژیانیان تووشی كێشه بووه. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بارینی باران، ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كوردستان یان به ڕاده‌یه‌كی زۆر وشك یان به ته‌واوی له ناوچوون.