ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دانیشتووانی گوندی یازیبۆڵاغی سه‌ر به شاری سه‌قز دژبه چالاكی مه‌عدنكاره‌كان له‌و ناوچه ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی گوندی یازیبۆڵاغی و ئه‌حمه‌دئاوای سه‌ر به شاری سه‌قز له به‌رده‌م شیركه‌تێكی چالاك له مه‌عدنی بالووقایه كۆبوونه‌وه و كارمه‌ندانی ئه‌و شیركه‌ته‌یان ناچار به داخستنی مه‌عدنه‌كه كرد. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، شیركه‌ته‌كانی چالاك له كار و باری مه‌عده‌ن له ژێر ناوی ده‌رهێنانی ئاسن شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی هه‌ڵئه‌كۆڵن و له ناویان ده‌بن. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی گوندی یازیبۆڵاغی پاش تێگه‌یشتن له مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، ڕێگه‌یان له كار و چالاكییه‌كانیان گرتووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تیان له ناوچه‌كه وه‌ده‌ر ناوه.