2

ڕۆژی ڕابردوو، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری ئیلام دژ به ڕاده‌ست نه‌كرانی خانووه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیز
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه پاره‌ی خانووه‌كانیان ڕاده‌ستی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، به‌ڵام هێشتا خانووه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كردون و ته‌نانه‌ت و‌ڵامیان نادرێته‌وه. له به‌رده‌وامیدا خه‌ڵكی ناڕازی خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی پرۆژه‌ی ساز كردنی مه‌سكه‌نی میللی له ئێران، ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.