ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ داڵاهوو

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ٤٨٠ بنه‌ماڵه‌ی خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی له‌ شارستانی داڵاهوو ماوه‌ی ١٤ ساڵه‌ بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسی خانووه‌كانیان ناڕوونه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له‌ ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی به‌ڵێنی ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كانیان له‌ ماوه‌ی سێ ساڵ دابوو، به‌ڵام ١٤ ساڵ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان تێپه‌ڕێوه‌ و هێشتا كاری درووستكردنی خانووه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه‌ و خه‌ڵك له‌ بلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌. خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی ده‌ڵێن: چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌ بردووه‌، به‌ڵام هیچ ناوندێكی په‌یوه‌ندیدار سه‌رنجی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net