
ڕۆژی ڕابردوو، خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی ئه‌رده‌كان دژ به ڕاده‌ستنه‌كرانی خانووه‌كانیان له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای چه‌ند مانگ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كانیان به ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان، نه‌ك ته‌نیا به‌رپرسان وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه له هه‌ندێك له ناڕازیان كراوه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كانیان، پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه كه دژ به به‌رپرسانی ناكارامه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه تۆمار كراون و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.