30
ڕۆژی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی ته‌ورێز دژبه فه‌رمانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ داخرانی پێشوه‌خته‌ی خوابگا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكی زانكۆی به‌هه‌شتی بڕیاری داوه كه خوابگای ئه‌و زانكۆیه تا ڕۆژی ١٣ی پووشپه‌ڕ دابخرێت، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له حاڵێكدا كه خوێندكاران ئه‌بێ تا ئه‌و كاته‌ی دیاریكراوه پڕۆژه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن و هه‌ندێك له خوێندكاران له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌زموونی كۆتایی ترمیان هه‌یه. به‌وته‌ی خوێندكارانی ناڕازی، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نییه له‌و به‌رواره‌ی دیاری كراوه خوابگا ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی زانكۆ بایه‌خ به ئاواره‌بوونی خوێندكاران پێش ده‌سپێكی ماوه‌ی پشوودانی هاوین ناده‌ن.