ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی بهشتی تاران دژ به‌ خراپی كوالیتی خواردنی سلف

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی بهشتی تاران دژ به‌ خراپی كوالیتی خواردنی سلف، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و زانكۆیه‌ ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ و گۆڕانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ سلف كراوه‌.

له‌ مانگەکانی ڕابردوودا، گەلێک جار به‌ هۆی خراپی  كوالیتی خواردنی سلفی زانكۆی بهشتی له‌ شاری تاران، ده‌یان خوێندكار ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ دانانی خواردنه‌كانیان له‌ سه‌ر زه‌وی و كۆبوونه‌وه‌ی دژ به‌ كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی زانكۆ له‌ ئاست ته‌ندروستی خوێندكاران، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ هۆی پاشه‌كه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران. ناڕازیان به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه‌دا به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بڵاوی زانكۆكانی دیكه‌ی ئێران بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net