خوێندكارانی زانكۆی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، له ئاست سه‌ردانی قه‌ڵیباف، سه‌رۆكی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌و ناوه‌نده، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
خوێندكاران له به‌یاننامه‌یه‌ك دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ردانی قاڵیباف بۆ زانكۆی تاران نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: كه‌سێك كه ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی له سه‌ركوتی خوێننی بزووتنه‌وه‌ی ١٨ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٧٨ بووه و شانازی پێوه ده‌كات، هیچ جێگه‌یه‌كی له‌و زانكۆوهدا نییه. زانكۆ پادگان نییه و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكار، دهن مافخوازی و ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگایه‌كی سیته‌م لێكراوه. ئێمه ڕێگه ناده‌یه‌ن سێبه‌ری جهنایهتكاران به‌سه‌ر زانكۆ دا بكه‌وێت، قاڵیباف نوێنه‌ری خه‌ڵك نییه، ئه‌و نوێنه‌ری سهركوته. زانكۆ زیندووه، خوێندكار وشیاره و داوای ئازادی ڕاده‌ربڕین و دادپه‌روه‌ری ده‌كات.