5

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی “خه‌لیج فارس” بووشێهر، دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به خراپی دۆخی ژیانی خوێندكاران له خابگاكانی زانكۆ، خوازیاری باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف سرویسی زانكۆ، دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی ژیانی خوێندكاران و ئیمه‌نی خابگاكان، كۆتایی هاتنی گوشاری حەراسه‌تی زانكۆ له سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی خواردن بوون.