ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری زانكۆی تاران به بڵاوكردنی پووسته‌ر و تراكت دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ هاتنی حه‌مید نووری بۆ ئه‌و زانكۆیه نیشان دا.
حه‌مید نووری له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی مه‌رگ له ساڵی ٦٧ی هه‌تاوی بوو كه له‌لایه‌ن دادگای سوید به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرابوو. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و جهنایهتكارهی ڕژیم له‌گه‌ڵ دوو شارومه‌ندی سویدی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی گۆڕدرا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی لێكهوتهوه. ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی زانكۆی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی تاران هه‌وڵیان دا ده‌رفه‌تێك بۆ وتوووێژی ئه‌و جه‌نایه‌تكاره له زانكۆی به‌ڕه‌خسێنن، به‌ڵام خوێندكاران دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره كرد و ڕایانگه‌یاند: زانكۆ شوێنی ئه‌و كه‌سانه نییه كه ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوان و سه‌ركوتی خه‌ڵك دا بووه.