ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی زانیاری سیاسی ئیتالیا دژ به‌ كۆشتنی خه‌لكی غه‌زه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی زانیاری سیاسی له‌ شاری پادۆوای ئیتالیا دژ به‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ بوون.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمیڕێگه‌ له‌ ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ بگرنیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری بڕانی هاوكارییه‌كانی زانكۆ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئیسڕائیڵ بوون. خوێندكارانی ناڕازی داوایان له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیتالیا كرد په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیله‌وه‌ كۆمه‌ڵكوژ بكرێن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net