ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی زانسته‌ پزشكییه‌كانی گیلان

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆی زانسته‌ پزشكییه‌كانی گیلان، دژ به‌ له‌ خواره‌وه‌ بوونی كوالیتی خواردنی سلف سرویس ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به‌ دانانی خواردنه‌كانیان له‌ سه‌ر زه‌وی خابگاكان و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ناكارامه‌یی به‌رپرسانی زانكۆ، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منیه‌ت و ئیمكاناتی ڕیفاهی ژیانی خوێندكاران له‌ خابگاكان، باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف سرویسی زانكۆ و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی زانكۆ له‌ سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net