
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی شیراز دژ به خراپی كوالیتی خواردنی سلفی ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خوێندكارانی ناڕازی به ڕیز كردنی خواردنه‌كانیان له سه‌ر زه‌وی و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی خراپی كوالیتی خواردنی سلفی ئه‌و زانكۆیه، به ده‌یان خوێندكار ژاراوی بوون و به‌رپرسان بایه‌خ به ته‌ندروستیان ناده‌ن. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، خوێندكاران خوازیاری كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی، دابین كردنی سرویسی هاتوچۆی خوێندكاران و ئه‌منیه‌تی خوابگاكان، باش كردنی كوالیتی خواردنی سلفی زانكۆ و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.