5

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی بێهێشتی زه‌نجان، دژ به خراپی كوالیتی خواردنی سلف و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به دۆخی ژیانیان مانیان گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به مانگرتن و دانانی خواردنه‌كانیان له سه‌ر زه‌وی ساڵۆنی ئه‌و زانكۆیه، خوازیاری باش كردنی كوالیتی خواردنی سلف، دابین كردنی سرویسی هاتوچۆی خوێندكاران و ئه‌منیه‌تی خوابگاكان، كۆتایی هاتنی گوشاری حراسه‌تی زانكۆ له سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خوێندكارانی ناڕازی بوون.