6
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه خوێندكارییه‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا خوێندكارانی زانكۆی چه‌مران له شاری ئه‌هواز، دژ به خراپی كوالیتی خواردنی سلفی ئه‌و زانكۆیه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به دانانی خواردنه‌كانیان له سه‌ر زه‌وی و ڕیزكردنیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رزكردنه‌وه ڕێژه‌ی شه‌هریه‌ی ئه‌و زانكۆیه و هه‌روه‌ها خراپی كوالیتی خواردن، زۆربه‌ی خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته دۆخێكی خراپی ئابوورییه‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكاران توانای خوێندنیان نه‌ماوه. خوێندكارانی ناڕازی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له ئه‌گه‌ری وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان مان ئه‌گرن و به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.