ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكارانی په‌ره‌ستاری زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی هه‌مه‌دان دژ به پێنه‌دانی كار به خوێندكاران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خوێندكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا به خوێندكارانی ترمی ٧ و ٨ی په‌ره‌ستاری به هۆی دابین نه‌كرانی بودجه، بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی ئابووری خوێندكاران و هه‌روه‌ها نابه‌رپرسیاری شیركه‌تی بیمه، كاریان پێ نه‌دراوه و خوێندكاران له دۆخێكی خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندكاران جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی دژ به گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیك و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی خوێندكاران له ئێران.