ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گیانبه‌ختكردنی ٥٣ كرێكار له مه‌عده‌نی ته‌به‌س و ناڕوونی چاره‌نووسی خوێندكاره ده‌ركراوه‌كان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خوێندكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ئازادی “زیا نه‌به‌وی” و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو خوێندكارانی دوورخراو له خوێندن بۆ زانكۆ بوون. خوێندكاران هه‌روه‌ها به بڵاوكردنی تراكت دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئیسلامی كه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كرێكاره نیشان دا و خوازیاری یه‌كڕیزی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیمی گه‌نده‌ڵی گۆماری ئیسلامی بوون.