10
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، خوێندكاران و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی یاسووج به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ درووستكردنی به‌ندئاوه‌كانی ماندگان و خێرسۆن نیشان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت به بێ كاری كارناسی بڕیاری درووستكردنی دوو به‌ندئاوی گه‌وره‌ی ده‌ركردووه، له حاڵێكدا كاریگه‌رییه‌كانی دوو پڕۆژه‌ی ماندگان و خێرسۆن له سه‌ر ژینگه و دانیشتووانی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.