ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خوێندكارێكی كچی زانكۆی ئازادی تاران به ناوی ئاهوو ده‌ریایی پاش ئازاری مه‌ئموورانی حه‌راسه‌ت، جل و به‌رگی به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌ر داماڵی و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به توندووتیژییه‌وه ڕفێندرا.
به وته‌ی چالاكانی خوێندكاری، مه‌ئموورانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئازادی تاران به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری جل و به‌رگی ئاهوو ده‌ریاییان دڕیوه و ناوبراو وه‌كوو كاردانهوهیێك به‌رانبه‌ر به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، جل و به‌رگی له به‌ر داماڵیوه و له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆدا پیاسه‌ی كردووه. دواجار هێزه‌كانی ڕژیم به توندووتیژییه‌وه ئه‌و خوێندكارهیان ڕفاندووه و سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی كه‌ڵانته‌ری و دواجار ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیان كردووه. شایانی باسه كه كه‌تایۆن ڕیاحی ئه‌كته‌ری سینه‌ما و مێهدی یه‌راحی گۆرانیبپژی دژبه‌ری ڕژیم له دوو په‌یامی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له‌و خوێندكاره ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه چی تر به ته‌نیا نین و پاڵپشتی یه‌كترن. هه‌روه‌ها، مه‌ریه‌م كیان ئێرسی، پارێزه‌ری دادگوستهریش گوشاره‌كانی حكوومه‌تی به هۆكاری كاردانه‌وه‌ی توندی ئاهوو زانیوه و ڕایگه‌یاندووه كه وه‌كاله‌تی ئه‌و خوێندكاره به خۆڕایی ئه‌گرێته ئه‌ستۆ. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕێكخراوی خوێندكارانی پێشڕه‌ویش وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی له ئاهوو ڕایگه‌یاندووه كه ڕێگه ناده‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئازادانه له كۆمه‌ڵگادا هه‌ر جه‌نایه‌تێك بكه‌ن.