1

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له داروسازانی پارێزگای فارس دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئه‌و پارێزگایه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی ٧ مانگه حه‌قده‌ستیان له لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان و خاوه‌ن داروخانه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه و دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر كێشه‌كانیالن بوون.