4
ڕۆژی ڕابردوو دانیشتوانی ناوچه‌ی قایم له پارێزگای ئیلام دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ژیانیان له به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویستی ژیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی پێویست بۆ به‌رده‌وامی ژیانی خه‌ڵك له ناوچه‌كه و ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كه بوون و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و چاوه‌ڕوانی وڵامێكی درووست له لایه‌ن لایه‌ن به‌رپرسانن.