به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی چوار نۆزده‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی به‌هارانی سنه له ئاست بایه‌خ نه‌دانی شاره‌وانی به پاكی و خاوێنی كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ناڕازیاتیان ده‌ربڕی.
دانیشتووانی به‌هاران، ته‌عاوه‌نی سۆهراب له گه‌ره‌كی چوار نۆزده، ڕووبه‌ڕووی ئاپارتمانه‌كانی ڕێكخراوی ئاگر كوژێنه‌وه، ده‌ڵێن كه ئه‌و ناوچه‌یه بووه‌ته شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌گی وێڵ و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار هێرشیان كردۆته سه‌ر منداڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها چه‌ند زه‌مینی به‌تاڵ بووه‌ته شوێنی گردبوونه‌وه‌ی تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیش بایه‌خی پێ نادات. جاده‌كان خراپه و بوونه‌ته شوێنی فڕێ دانی زبلی ساختمانی و هاتووچۆ زۆر ئه‌سته‌مه. له كۆڵانه‌كانی ویلاشار( شه‌قامی حواری نه‌سه‌ب، سێ رێیانی وه‌ن) زبڵێكی زۆر كه‌ڵه‌كه بووه و شاره‌داری وڵامی داخوازییه‌كانیان ناداته‌وه.