33
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دانیشتووانی گوندی سۆفی سه‌ر به شارستای شووتی سه‌ر به پارێزگای ورمێ له ئاست كه‌م ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رۆكی شۆرای ئاوایی سۆفی، ئه‌و گونده ٣٥ ساڵه به ده‌ست كه‌م ئاوییه‌وه ئه‌ناڵێت و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرتووه. به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت پێنج ئه‌ندامی شۆرای گونده له كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له كار كێشاوه و دانیشتووانی گونده‌كه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه.