27
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، “سامان یاسین” پاش چه‌ند مانگ بیلاته‌كلیفی بۆ لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بانگهێشت كرا، به‌ڵام قازی سه‌ڵه‌واتی بۆ جاری چواره‌م جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی دواخست و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی قازی، كاردانه‌وه‌ی توندی سامانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سامان یاسین” به‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی، توڕه بووه و هه‌موو په‌رده و ئاڵاكانی هه‌ڵواسراو له به‌ندی گشتی زیندانی پارچه پارچه كردووه و ته‌نانه‌ت خۆیشی بریندار بووه. پاش هێوربوونه‌وه، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه بۆ به‌ندی سیاسی گوازراوه‌ته‌وه و ڕێگه‌ی نه‌داوه پزیشكانی زیندان برینه‌كانی تیمار بكه‌ن.