34
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی گوڵان، قوتابیانی كچی یه‌كێك له ده‌بیرستانه‌كانی كه‌ره‌ج له ئاست گوشاری به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه بۆ حیجابی ئیجباری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسی ده‌بیرستانی كه‌مالی دێهقان له شاری كه‌ره‌ج، قوتابییه‌كی به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری ئازار داوه. پاش ئه‌و ڕووداوه هه‌موو قوتابیانی مه‌دره‌سه مهقنهعهكانیان ده‌رهێناوه و دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان وتۆته‌وه. شایانی باسه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه هێزه ئینتزامییه‌كانی بانكهێشت كردووه و مه‌ئموورانی ڕژیم له نێو مهحهوهته و ده‌ورووبه‌ری ده‌بیرستانی كه‌مالی دێهقان جێگیر كراون.