6
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، مه‌ئموورانی شاره‌وانی و هێزه ئینتزامییه‌كانی هه‌رسین هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی كه‌سابه‌تی ده‌ستفرۆشان له سێ ڕێیانی ئه‌و شاره و ده‌كه‌ی كاسبكارانیان ڕووخاند.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شاره‌وانی به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كانی هه‌رسین، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ده‌ستفرۆشانی ئه‌و شاره و چه‌ندین ده‌كه‌ی ڕووخاندووه. كاسبكاران له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام پۆلیس هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێك داوه.