2
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، دووكاندارانی بازاڕی تاناكۆرای سنه له نێو ئیداره‌ی به‌رق دا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با نیشان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانی زۆری له كه‌سب و كاره‌كان داوه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه نییه. دووكاندارانی بازاڕی تاناكۆرا هۆشداریان دا كه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی به‌رق چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ناچار ده‌بن هه‌موو دووكانه‌كانیان دابخه‌ن.