29
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، دووكاندارانی شاری قه‌سری شیرین دژ به پچڕانی به‌رده‌وام و به بێ ئاگاداری كاره‌با ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و ڤیدیۆانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بازار و دوكانه‌كانی شارستانی قه‌سری شیرین سه‌ره‌ڕای نزیكبوونه‌وه به ڕۆژی ساڵی نوێ، له تاریكی‌دا ماونه‌ته‌وه و دووكانداری ئه‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به پچڕانی به‌رده‌وام و به بێ ئاگاداری كاره‌با له‌و شاره ده‌ربڕیوه. به وته‌ی یه‌كێك له دووكانداران، به هۆی پچڕانی كاره‌با زیانێكی زۆر به‌ر دووكاندارانی ئه‌و شاره كه‌وتووه و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای نزیكبوونه‌وه به ساڵی نوێ و پێویسته بازاڕه‌كان قه‌ره‌بالخ بێت، به‌ڵام كه‌سی تێدا نابیندرێت.