ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی ڕۆژی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له ئاكسۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی دا له شاری مۆنتڕاڵی كانادا، پرفۆرمه‌نسێكیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه به‌ڕێوه برد.
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند جار ئۆردووگای ئاواره فه‌له‌ستنییه‌كانی له نۆسه‌یراتی غه‌زه به چه‌ڕی بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ده‌یان ژن و منداڵی فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا و به سه‌دان كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستینیش ڕایگه‌یاندووه كه ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه سنووری ٤٤ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆی دا هێنا و دژبه‌رانی شه‌ڕ له وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، هوله‌ند، دانمارك و كانادا دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی خۆپێشاندانیان كرد.