6

به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له ١٢٠٠ كرێكاری شیركه‌تی شاغڵ له زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی ئیرانشه‌هر، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی موره‌خه‌سی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان بوون.