به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، نرخی ده‌رمان له شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته سه‌ره‌وه و خه‌ڵك توانای كڕینی ده‌رمانیان نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كان له لیستی بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی دا نه‌ماوه و خه‌ڵك ناچارن به نرخی ئازاد ده‌رمان بكڕن. به وته‌ی یه‌كێك له شارومه‌ندانی به‌لووچ، مانگی ڕابردوو سێرۆم، ئامپوول و حه‌بی به نرخی ١٤٠ هه‌زار تمه‌ن كڕیوه، به‌ڵام ئێستا نرخی ئه‌و سێ ده‌رمانه بۆ ٢٤٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه و چی تر بیمه هه‌زینه‌كانی ده‌رمان په‌رداخت ناكات. شایانی باسه كه ده‌رمانی نه‌خۆشییه نایبه‌ته‌كان شه‌ش هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌ی تووشبووان له ڕووی ناچارییه‌وه ده‌رمانی ئازیزانیان وه‌لا ناوه و چاوه‌ڕێی گیانله‌ده‌ستدانیانن.