33
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری ئه‌رده‌كان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌ت به بیانووی ڕێگری كردن له قاچاخی سووته‌مه‌نی پشكی گازۆئیلی بارهه‌ڵگره‌كانی كه‌م كردووه و ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی شۆفێرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران له ئاست نه‌دانی سووته‌مه‌نی و گرانی نرخی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها نه‌بوونی بیمه‌ی كارامه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.