51
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، شۆفێران و خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانی شارستانی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رماندار كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، پشكی سووته‌مه‌نی ٤٠٠ بارهه‌ڵگر له شاره‌كانی زابۆل، هاموون، نیمڕووز، زه‌هه‌ك و هیرمه‌ند له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌تع كراوه و ٤٠٠ كه‌س بێكار بوون. پێشتریش خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانی زابۆل چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو، به‌ڵام تا هه‌نووكه‌ش هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داواكاری ناڕازیانی نه‌داوه‌ته‌وه.