به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوان بڕیاری داخستنی ده‌بیرستانی ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ی ده‌ركردووه و ٩٠ قوتابی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی دووركه‌وتنه‌وه له پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوان بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه ده‌وڵه‌تییه كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌و كرده‌وه نیشانه‌ی جیاوازی و دژایه‌تی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به ژنان و كچانی ئێرانه. قوتابیانی كچ دوو حه‌فته‌ی سه‌ره‌تایی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ناچار بوون له سالۆنی وه‌رزشی پوریای وه‌لی مه‌ریوان و له كه‌مترینی ئیمكانات دا بمێننه‌وه و هێشتا چاره‌نووسیان ڕوون نه‌كراوه.