ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه قوتابیان و خوێندكارانی ئه‌مرێكا دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ له بواری كۆچبه‌ری دا خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
له ڕۆژی ٢٠ی ژانویه‌ی ٢٠٢٥وه كه یاسای ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی نایاسایی له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه په‌سه‌ند كراوه، ٨ هه‌زار په‌نابه‌ر له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا ده‌ستبه‌سه‌ر و دیپۆرت كراونه‌ته‌وه. به وته‌ی چالاكانی سیاسی ئه‌مریكا، ئاژانسی ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی نایاسایی(ئای.سی.ایی)، مۆڵه‌تی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قوتابیان و خوێندكارانی بیانی وه‌ر گرتووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ١١ ملیۆن په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه سنوورداش بكرێن. ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران خوێندكار و قوتابی بیانی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای وڵاته‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ خۆپێشاندانیان كرد.