18
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كادری ده‌رمانی بەشی خێراییه پزشكییه‌كانی جوانڕۆ دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دوا خراوه‌كانیان، بایه‌خ دانی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان و هه‌روه‌ها وه‌رگتنی هێزی كاری نوێ بوون.