ڕۆژی ڕابردوو، كادری ده‌رمان و پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی ئه‌مین ئاباد له تاران، به هۆی وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌رنه‌گرتووە و ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی حراسه‌ت و ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی تاران، كادری ده‌رمانی ناڕازی بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات. به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی ئیزافه كاری و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كادری ده‌رمانی ئێران بوون.