32
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، كارمه‌ندانی ئیداره‌ی بێهزیستی سنه له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، كارمه‌ندانی بێهزیستی سنه له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به كێشه و گرفته‌كانیان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئیداره كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه. له كاتی ناڕه‌زایه‌تیدا، به‌ڕێوه‌به‌ری بێهزیستی به ناوی “حسێن ڕه‌سووڵی” هه‌ڕه‌شه‌ی له كارمه‌ندانی ناڕازی كردووه و خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری كوردستان كۆده‌بنه‌وه.