17
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كاسبكاران له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، تاران، ئیسفه‌هان، شیراز و قێشم له ئاست خراپی دۆخی بازاڕ و نه‌بوونی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به وته‌ی دووكانداران، هه‌موو كۆمه‌ڵه تیجاریی و بازاڕكانی ئێران چۆڵن و خه‌ڵك توانای كڕینیان نییه، نرخی كه‌لووپه‌ل زۆر گرانه و زه‌ره‌رمه‌ند بوون. یه‌كێك له بازاڕیان ده‌ڵێت: كاتی پاس كردنی چه‌كه‌كانیان هاتووه به‌ڵام پاره‌یان نییه په‌رداختی بكه‌ن و له مایه‌پووچ بوون نزیك بوونه‌ته‌وه. هه‌ندێك له دووكاندارانیش ده‌ڵێن: نه‌بوونی كاره‌با زیانی زۆری لێ داون و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو نه‌كاته‌وه مانگرتنی گشتی له سه‌رانسه‌ری ئێران ڕاده‌گه‌ینن.