5
كامیۆندارانی ئێرانی له ئاست گرانی نرخی بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕازین و ده‌ڵێن: كه‌می داهات و گرانی وای كردووه كه توانای په‌رداختی بیمه‌ی ساڵی ١٤٠٤یان نه‌ماوه.
شۆفێرانی ناڕازی به میدیاكانیان وت، نرخی بیمه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه چه‌ند هێنده زیاد كراوه و كامیۆن‌داران چی تر ناتوانن حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكه‌ن. ئه‌و شۆفێرانه‌ش كه بیمه‌یان هه‌یه به ده‌ست گرانی ده‌رمانه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: زۆربه‌ی شیركه‌ت ده‌رمانسازییه‌كان له‌گه‌ڵ بیمه كار ناكه‌ن و ناچارن ده‌رمان به نرخی ئازاد بكڕن.