ناڕه‌زایه‌تی كامیۆندارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست كه‌می سووته‌مه‌نی

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كامیۆندارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ئاست نه‌بوونی سووته‌مه‌نی ناڕازین و ده‌ڵێن: بۆ وه‌رگرتنی گازۆئیل چه‌ندین كاتژمێر له‌ ڕێزدا ده‌وه‌ستن.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، دۆخی بڵاوكردنی گازۆئیل له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان زۆر كاره‌ساتباره‌ و شۆفێرانی بارهه‌گر ناچارن چه‌ندین كاتژمێر له‌ ڕیزدا بوه‌ستن. ناستانداربوونی ئۆتۆمبێله‌كان، سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی ڕژیم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قاچاخی سووته‌مه‌نی، نایه‌كسانی، خراپی سامانه‌كانی بڵاوكردنی سووته‌مه‌نی و …هه‌تد سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی كه‌می گازۆئیل له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ده‌وڵه‌ت دۆخه‌كه‌ی بۆ كامیۆنداران سه‌خت تر كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net