15
یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
شۆفێران له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند: كامیۆن‌داران بڕبڕی پشتی سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی ئێرانن به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی تووشی زیانێكی زۆر بوون. كه‌می كرێ بار، گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل، نه‌بوونی بیمه‌ی كارامه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان و دواخستنی حه‌قده‌ست سه‌ره‌كی ترین كێشه‌كانی كامیۆندارانه و ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی داهاتوودا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.