ناڕه‌زایه‌تی كانوونی نووسه‌رانی ئێران له‌ ئاست ئێعدامه‌كان له‌ ئێران

كانوونی نووسه‌رانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌ وه‌حشیگه‌ری ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، ئێعدامی سه‌دان كه‌سیان له‌ ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

كانوونی نووسه‌رانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ مێژووی كۆماری ئیسلامی و كۆمه‌ڵكوژكردنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ده‌یه‌ی شه‌ست ڕایگه‌یاند: ده‌نگی فیشه‌ك و كاتژمێری مه‌رگی به‌ربه‌یان بووه‌ته‌ به‌شێكی قورس و قایم له‌ جه‌سته‌ی بۆگه‌نی ئه‌و ڕژیمه‌ كۆنه‌په‌ره‌سته‌ كه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی له‌ ژێر ناوی دین و خودا ئه‌نجام ده‌دات. كانوونی نووسه‌رانی ئێران له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا پشتیوانی خۆیان له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌ربڕی  و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی و هه‌موو به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net