12
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان و دروود له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.