16
كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان دژ به نه‌دانی حه‌قی بیمه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، خاوه‌نكار ماوه‌ی ٤٢ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و پڕۆسه‌ی خانه‌نشینی به‌شێك له كرێكاران تووشی كێشه بووه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: چه‌ند جار له ئاست نه‌دانی حه‌قی بیمه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ن به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.