به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی نار و كه‌نگان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دوا خراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به جیاكاری له حه‌قده‌ست، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.