6
كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌ستی هه‌ندێك له كرێكاران به سێ منداڵه‌وه ته‌نیا ده ملیۆن تمه‌نه و ژماره‌یه‌ك كرێكار ڕۆژانه ٨ بۆ ١٢ ساعه‌ت كار ده‌كه‌ن و ته‌نیا ١١ بۆ ١٢ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و پێدانی ئیزافه‌كاری و سه‌ختی كار بوون.